Skip to the content

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى سەفین دزەیى لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ى ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ به‌ڕێز کلیمنس زیمتنەركونسوڵی گشتی تازەى ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان کۆبووەوە.

لەم دیداردا، دزەیى پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە زیمتنەر كرد وپشتیوانی و پشتگیریی خۆی و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەودامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى بۆ دووپات كردەوە بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان.

هاوكات سوپاس و پێزانینی گەل و حكومەتی هەرێمی کوردستانى بۆ پشتگیریی حكومەتی ئەڵمانیا لەڕووی مرۆیی و سەربازى دووپاتکردەوەئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هەرێمی كوردستان زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە تەواوى یارمەتییە سەربازى و مرۆییەکانى حکوومەتى ئەڵمانیا وهیواشی خواست ئەو هاوكاریانە بەردەوام بن.

كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، خۆشحاڵیی خۆی بەم. دیدارە دەربڕی و هیواى خواست بتوانێ ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان ئەڵمانیا وهەرێمی كوردستان بباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتره‌وه‌ خواستى وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە ڕووىسیاسى و ئابوورى و بازرگانییه‌وه‌ دووپات کردەوە.

هەر لەم. دیدارەدا باس لە پەیوەندیى نێوان هەولێر وبەغدا و ڕەوشی ئێستای هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا لە ڕووی سیاسی ومرۆییه‌وه‌ کردو هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى کە پرسە هەڵواسراوەکانى نێوان هەولێرو بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.