Skip to the content

سەفین دزەیى لەگەڵ كونسوڵی گشتی هۆڵەندا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)-لەدیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و هانزئەکیربووم كونسوڵی گشتی تازەى هۆڵەندا لە هەرێم باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و هاوکارى هەمانگی لە بوارە جیاجیاکان لەپێناو سوودو بەرەوەندى هەردوولا کرا.

دزەیى پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە هانز ئەکیربووم كونسوڵی گشتی تازەى هۆڵەندا لە هەرێم کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆخواست، هاوکات ئامادەیی فەرمانگە وحکومەتى هەرێمى خستەڕوو بۆ سەرخستنى ئەرک و کارو چالاکیەکانیان لە هەرێم و پتەوکردنىزیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا.

دووپاتیشی كردەوە هەرێمى کوردستان دەخوازێ سوود لە ئەزموون و شارەزایی هۆڵەندا وەربگرێت بەتایبەت لەڕووى کشتوکاڵ وگەشەپێدانى ژێرخانى ئابوورى هاوکات دەرفەتى کارو وەبەرهێنان لەڕووى کۆمپانیا هۆڵەندیەکان کراوەیەو هیوادارین هانى کۆمپانیاکانتانبدەن بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.

كونسوڵی گشتی تازەى هۆڵەندا لە هەرێم، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە هەرێمى کوردستان دەستبەکاربووەو هیواى خواست بتوانێئاستى پەیوەندییەکانى نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر‌.

هاوكات خواستى وڵاتەکەى نیشاندا بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان.

هەردوولا باسیان لە رەوشى هەنووکەیی ناوچەكە لە ڕووی سیاسی و ئەمنى و مرۆییه‌وه‌ کرد.