Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتی تازەی یۆنان لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵى گشتی تازەى یۆنان لە هەرێم کرد.

 

سەفین دزەیى، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی تازەی یۆنان کردو هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نیشاندا بۆ سەرخستنی کارو بەرنامەکانیان لەهەرێم.

بەڕێزیان گوتی هیوادارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتی یۆنان لەبوارە جیاجیاکان زیاتر بەرەوپێش بچێت.

کونسولی گشتی یۆنان خۆشحاڵى خۆى دەربرى بۆ دەستبەکاربوونى لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست بتوانن پەیوەندییەکانیان زیاتر بەرەوپێش ببەن بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.

هەردوولا باسیان لە بارودۆخى هەنووکەیی عیراق و هەرێمى کوردستان و ڕەوشی تەندروستی و خۆپارێزی لە پەتای کۆڕۆنا کرد.