Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/14 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ زەینول ئیدریس کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە زەینول ئیدریس کردو هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکان.

پرسی پەرەپێدانی هەماهەنگیی دوولایەنە لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، بارو گوزەرانی هاوڵاتیانی ئیندۆنیسی لە هەرێم، دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە، تەوەری دیکەی دیداری نێوان هەردوولا بوو.