Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/1/31 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ بالیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن خاتوو تۆنی ئالەرس و شاندى یاوەرى کۆبوووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە ئامادەبوو تیایدا باڵیۆزى نەرویج خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ سەردانى کردنى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و گفتوگۆى دوایین پەرەسەندنەکانى گۆرەپانى سیاسى عیراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە کرا. هەروەها تیشکیان خستە سەر بارودۆخى تەندروستى و رێکەوتنامەى شنگال و هاوکارى مرۆیى بۆ ئاوارە و پەنابەران لە عیراق و هەرێمى کوردستان.

پەرەپێدانی هەماهەنگیی هاوبەش و پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکان و دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان هەولێرو بەغدا و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و گرینگی پاراستن و چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.