Skip to the content

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئەمەل جەلال سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد، کە بەیاوەرى بەرێوەبەرانى گشتی دەستەکە سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کردبو.

لەدیدارێکدا، باس لە هاوکارییەکانى فەرمانگە کرا بۆ بەرەو پێشبردنى کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم و ئەنجامدانى چالاکى شوێنەوارناسى و ڕۆشنبیرى جۆراو جۆر لەناوەوە و دەرەوەى هەرێمى کوردستان، بەئامانجى زیاتر ناساندنى شوێنە گەشتیارى و شوێنەوارییەکانى هەرێمى کوردستان بە گەشتیارانى دەرەوە، جەختیش لەهەمانەگى کارکردنى هاوبەش لەوبارەیەوە کرایەوە.

لاى خۆیەوە دابان شەدەڵە پشتیوانى و هاوکارى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بۆ دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم دووپات کردەوە، لەچوارچێوەى دەسەڵات و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم ڕووەوە.