Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆزى جۆرجیا لە عیراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی باڵیۆزى جۆرجیا لە عیراق خۆشحاڵی خۆى نیشاندا بۆ یەکەم سەردانى بۆ هەرێمى کوردستان و خواستى وڵاتەکەى دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم و ئاماژەى بە سەقامگیرى و پێشووەچوونەکانى هەرێم و گرتنەبەرى رێکارى پێویست کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا کرد. لەم رووەوە سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ هاوکارى کردنى هاوڵاتیانى جۆرجى لە هەرێم بە تایبەت لەكاتى کەرەنتین و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا.

سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وێڕای نیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانى بەڕێزیان بۆ هەرێمى کوردستان، پوختەیەکى لەسەر سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و پرس و رەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە بەشێوەیەکى گشتى پێشکەش کرد.

بەڕێزیان هیواى خواست جۆرجیا لەسەر ئاستێکى باڵا نوێنەرایەتى خۆى لەهەرێمى کوردستان بکاتەوە بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان لە بوارى ئابوورى و بازرگانى و کشتوکاڵ و گەشتیارى.