Skip to the content

باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ دکتۆر عبدالرحمن حەمید باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیا کرد بە بۆنەی کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی عێراق پیرۆزبایی کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیا کرد وھیوای سەرکەوتن و کاری ھاوبەشی بۆ خزمەتی ھەموو عێراق و کوردستان خواست. سەردانی بەڕێزیان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا ھاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی ھەڵبجە، بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی گەیاندەکەس و کاری قوربانیان ١٦ ئاداری ١٩٨٨ شاری ھەڵەبجە. ئەم تاوانەی بە کارەسات بۆ سەر گەلی کوردستان وەسف کرد کە لەلایەن رژێمی بەعس دژ بە گەلی کوردستان ئەنجام درا.

بەڕێزیان ئاماژەی بە گرینگی ئەو سەردانیەی بۆ نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لەرووسیا کرد و جەختی لە پێکەوەکارکردن کردەوە بۆ رێگەگرتن لەو جۆرە تاوان و کارەساتانەی بەسەر گەلانی عێراق و کوردستاندا ھاتووە.

لە کۆتایدا ھیوای سەرکەوتن و خزمەتی زیاتری بۆ نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا خواست.