Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/11 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا فیدراڵ کۆبووەوەو باسیان لە هەماهەنگى نێوان کونسولگەرى گشتى ئەڵمانیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.

پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆلیەکان و بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق و پێشووەچوونەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.