Skip to the content

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە خولێکى پەرەپێدانى تواناکانى لەبوارى پرۆتۆکۆل و ئیتەکێت بۆ سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 لەچوارچێوەوى هاوکارى و هەمانگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چەند رۆژى رابردوو، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لە سێ کاتى جیاواز خولێکى پەرەپێدانى تواناکانى لەبوارى پرۆتۆکۆل و ئیتەکێت بۆ سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرانى ناحیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە.

لەخولەکاندا چەندین بابەتى زانستى و گرینگ دەربارەى شێوازى هەڵسوکەوت و پێشوازى و پرۆتۆکۆل و بەشدارى کردن لە بۆنەو مەڕاسیمەکان بە شێوەى فەرمى و پەیوەندى دیپلۆماسى لەلایەن راوێژکارانەوە خرانەڕوو.

سەفین سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لە تویتێکدا دەڵێ: ئەنجامدانى خولی ڕاهێنانی ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵی دیپلۆماسی بۆ قائیمەقام و بەڕێوەبەری شارەدێیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە فەرمانگە هەنگاوێکى باشە. سوپاسی ڕاوێژکارانی فەرمانگە و سەرجەم بەشداربووان دەکەم. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.

جێگەى باسە دواى تەواو بوونى خولەکان ئامادەبووان بڕوانامەى بەشداربوونیان پێبەخشراو سوپاسى ئەم هەنگاوەى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیان کردو رایانگەیاند کە ناوەڕۆکى بابەتەکان سوودبەخش بوون.