Skip to the content

٤٧ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستانەوە گەڕێندرانەوە هەرێم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ، ٤٧ هاووڵاتی لەو هاووڵاتییانەى کە لە هیندستان گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دواتر بە پاس هێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەهۆی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندیستان، ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان گیریان خواردبوو، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ، ئەمرۆ ٤٧ هاووڵاتی هێنرانەوە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی ڕوویان لەو وڵاتە کردبوو.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستاش ٦٨ هاووڵاتی دیکەی هەرێمی کوردستان گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە دەزگای خێرخوازی بارزانی تێچووی هەردوو کاروانی گەڕانەوەکانی لە بەغداوە بۆ هەولێر گرتە ئەستۆ و بڕیاریشە ئەو هاووڵاتییانە ١٤ ڕۆژ لە ژێر چاودێری دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرەنتین بکرێن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەى تووشى نەخۆشى کۆڕۆنا نەبوونەتەوە.