Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەلەستین کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە 16ى تشرینی دووەمی 2021 سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆز، نەزمى حەزورى کونسوڵى گشتى فەڵەستین لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکى دۆستانەدا،  کونسوڵى گشتى فەڵەستین سوپاسی حکومەتى هەرێمى کرد بۆ پشتیوانى و هەماهەنگى بەردەوامیان لەگەڵ کونسوڵگەرى گشتى فەڵەستین و ڕەوەندى فەڵەستینى کە لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن.
لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگە، ئامادەیی بەردەوامى حکومەتى هەرێمى خستە ڕوو لە پشتگیرى کردن و هاوکارى کردنى نێردە دیبلۆماسییەکان لە هەرێم.
هاوکات باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.