Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی ژاپۆن کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێم باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا.

کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێم ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەک و یارمەتیدانی ئاوارەو پەنابەران و پێشخستنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە وێڕای دەستخۆشی لە کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەرێم، سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد کە هەمیشە هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە لەسەرجەم قۆناغەکان.
هاوکات هیوای خواست پەیوەندییەکان بچنە قۆناغی پێشکەوتووتر لەسەرجەم بوارەکان و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دووپاتکردەوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ کونسوڵگەری وڵاتەکەیان لە هەرێم.