Skip to the content

جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد

هەولێڕ، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ئۆلیڤیێر دیکۆتینیە، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستای بەغدا و پێکدادان و دۆخی خراپی عێراق کرد. 

هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێویستە دام و دەزگاکانی دەوڵەت بپارێزرێن و کێشەکان بە گفتوگۆ و درووستکردنی دیالۆگ و بەشداریکردن لە دانوستانەکان چارەسەربکرێن بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و ناوچەکە.