Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی فلیپین لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگ، باڵیۆزی کۆمارى فلیپین لە عێراق کرد. 
لەسەرەتاى دیدارەکە باڵیۆز خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە سەردانى کردنى هەرێمى کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانى بە گرنگ وەسفکرد و هیواى خواست پەرەى زیاتر بە پەیوەندییە دوولایەنەکان بدرێت. 
سەفین دزەیی، سەردانی باڵیۆزى فلیپینی بۆ هەرێمى کوردستان وەک هەنگاوێک بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان وەسفکرد و هیواى خواست ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە.  
هەر لەکۆبوونەوەکە باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی عێراق کرا و دوایین هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باڵێۆزی فلیپین خرایەڕوو.