Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی دانیماک لە عێراق، ڕۆژى یەکشەممە ١٩ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، سه‌فین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازى لە ستیگ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عێراق و شاندێکی یاوەرى کرد.
سەفین دزەیی سوپاسی باڵیۆزی دانیمارکی کرد کە لە ماوەی کارکردنی هەوڵی دا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ. هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
هەردوولا باسیان لە دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و ناوچەکە کرد و هاوکات ئاماژەیان بە هاوکارى و هەماهەنگى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کرد لەگەڵ باڵیۆزخانە و تیشکیان خستە سەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا. 
 لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخى سیاسى عێراق و پرسى پێکهینانى حکومەت و ئاسایشی ناوچەکە بە گشتى کرد.