Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دیدارێكی ئه‌نجام دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی کەوت بە عەلی ڕەزا قوڕەیشی، نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی .
نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەر هاریکارییەک و کارئاسانیکردنیان  بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هاوکات، دوایین پڕۆژە و کاروچاڵاکییەکانی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو بەتایبەتی لەبواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان. گۆڕانکاری کەشوهەوا و بەردەوامیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کەیسی ئاوارە و پەنابەران، تەوەرێكی گرنگی دیکەی دیدارەکەیان بوون.
 بەرپرسی فەرمانگە، لەلایەن خۆیەوە سوپاسی نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی کرد بۆ هاوکارییەکان و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە جەخت بکەنەوە لەسەر پڕۆژەکانیان بەتایبەتی لەبواری ژینگە و کەشوهەوا و کشتوکاڵ و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هاریکاری بەردەوامیی ڕێکخراوەکەیان.