Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازى لە باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق و شاندی یاوەری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژى یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢, سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازى لە فەزلول بارى، باڵیۆزى بەنگلادیش لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 لە کۆبونەویەکدا، باس لە کاروچالاکیەکانى باڵیۆزخانەى بەنگلادیش لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر بوونى کرێکارى بەنگلادیشى لە هەرێمى کوردستان و پێشکەشکردنى هاوکارى باڵیۆزخانە بۆیان و هەماهەنگى لەگەڵ دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان. 
 هەردوولا هاوڕابوون بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییە دوولایەنەکان و فراوانکردنى کارى پێکەوەیى و هەماهەنگى زیاتر لە داهاتوودا و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لە بوارى بازرگانى و کلتوورى و ئاڵوگۆرى شاندى فەرمى لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری بەنگلادیش.

باڵیۆزى بەنگلادیش خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ سەردانیکردنى هەرێمى کوردستان و سوپاس و ستایشى هاوکارى و هەماهەنگى فەرمانگە و حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد.