Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازى لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندی دووقۆڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەریتانیا و خواستی پەرەپێدانی زیاتر و دوایین سەردانی پڕ بایەخی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ لەندەن، تاوتوێ کرا. 
بەرپرسی فەرمانگە، وێڕای بەرزنرخاندنی هاوکارییەکانی بەریتانیا، سوپاسی کونسوڵی گشتی و تیمی یاوەری و حکومەتی بەریتانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیان.