Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە USIP کۆبووەوە

‏ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرهەنگ سالار، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کۆبووەوە.

‏لە دیدارەکەدا گفتوگۆی بابەتە هەرێمی و جیهانییەکان، چالاکییەکانی ئێستا و پڕۆژەکانی USIP لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی متمانە و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان کرایەوە.

‏دزەیی پشتیوانیی بەردەوام و بەشدارییەکانی پەیمانگای ناوبراوی لە هەوڵە گشتگیرەکان بۆ پێشخستنی ئاشتی و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بەرز نرخاند.