Skip to the content

پەیوەندییەکانى دەرەوە و کونسوڵی گشتی تورکیا باسیان لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرد

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ مەمەد مەولوود یاکوت، کۆنسوڵکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، باس لە بارودۆخى هەرێمى کوردستان و پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسی دۆسیەى تورکیا لە فەرمانگە ئامادە بوو، تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە تایبەتی و لەوبارەیەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان کران و خواستی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دووپات کرایەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە جەختى لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان کردەوە کە ساڵانێکە بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. لەم بارەیەوە هەردوولا لەسەر پێشخستنى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى هاووڵاتیان و کۆمپانیاکانى هەردوولا دەبنەوە کۆک بوون.