Skip to the content

پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری باڵیۆزی سوید تاووتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە فێلیکس بێنگتسۆن، جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق کرد.

لە میانى دیدارەکە تیشک خرایە سەر پەیوەندیى دۆستانەى نێوان حکومەتى هەرێم و وڵاتى سوید و باس لە پتەوکردنى زیاتری پەیوەندییەکان کرا، هاوکات باس لە سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وڵاتی سوید کرا کە دەکرێ هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بێت.

جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەیوەندیی فراوانتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق، هەروەها هەردوولا باسیان لە بارودۆخى ئـێستاى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.