Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ د. یۆکۆ فۆجیمورە، بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

سەفین دزەیی سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد بۆ پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و چەند پێشنیارێکی کرد بۆ زیاتر فراوانکردنی بەرنامە و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کە زیاتر لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەمڕۆ بگونجێت، وەک خول و ڕاهێنان و دەرفەتی کار بۆ گەنجان. هاوکات باسیان لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و دیاردە و هۆکارەکانی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کرد.

د. یۆکۆ فۆجیمورە، بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی باسی لە پڕۆژەکانی خۆیان کرد لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران و هەروەها بۆ کۆمەڵگەی خانەخۆیی کرد و سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ ئاسانکاریی کارەکانیان و ئامادەییی خۆیان دەربری بۆ هاوکاریی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان.

هەردوو لا جەختیان کردووە لە زیادکردنی هۆشیاریی خەڵک و گەنجان بۆ بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوە کۆچی نایاسایی.