Skip to the content

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری چه‌ندین خولی جۆراوجۆری کردووەتەوە


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- تیمی دڵنیایی جۆری و پاڵپشتی تەکنیکی لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری خولی ڕاهێنانی کردووەتەوە بۆ بەکارهێنەرانی هەر یەک لەم سیستەمانەی خوارەوە:
سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان
●      خولی ڕاهێنان بۆ داواکاری خەرجی حکومەت: لە ماوەی ساڵێک و سێ مانگ بە (٧٠) خول توانرا زیاتر لە (٤٢٣) بەکارهێنەری سیستەمی داواکاری خەرجی سەر بە گشت وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاهێنانیان پێ بکرێت لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری. ئەم خولە بەشداربووانی ئامادە کرد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە و ئامانجی سیستەمەکە بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) بە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئامانجی سیستەمەکە بە ڕوونی باس کرا.
●      خولی ڕاهێنان بۆ تۆماری خەرجی حکومەت: لە ماوەی (٨) ڕۆژ بە (٣٦) خول توانرا (٢١٦) بەکارهێنەری سیستەمی تۆماری خەرجی حکومەت سەر بە گشت وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاهێنانیان پێ بکرێت لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری. ئەم خولە بەشداربووانی ئامادە کرد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە و ئامانجی سیستەمەکە بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) بە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئامانجی سیستەمەکە بە ڕوونی باس کرا.
●      خولی ڕاهێنان بۆ بنکەی زانیاری گرێبەستەکانی حکومەت: خولی ڕاهێنان بۆ سیستەمی بنکەی زانیاری گرێبەستەکانی حکومەت بۆ وەزارەتەکانی (کارەبا، شارەوانی و گەشت و گوزار، تەندروستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی) کە لە هەر یەک لەم وەزارەتانە دوو بەکارهێنەر بەشداربوون و ڕاهێنان بە سەرجەم بەکارهێنەران کرا لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری. ئەم خولە بەشداربووانی ئامادە کرد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە و ئامانجی سیستەمەکە بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) بە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئامانجی سیستەمەکە بە ڕوونی باس کرا.

سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری
لە ماوەی سێ ڕۆژ بە سێ خولی جیا توانرا زیاتر لە (٧٠) بەکارهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ لە هەر سێ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، و سلێمانی ڕاهێنانیان پێ بکرێت لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری. ئەم خولە بەشداربووانی ئامادە کرد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و کارکردن لەسەر سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) بە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەران.


سیستەمی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران 
خولی ڕاهێنان بۆ ڕاهێنانی (٦٠) ڕاهێنەری سیستەم لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوە چوو بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) و بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەشداربووان. دوای ئەوەی بەشداربووانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی سیستەمەکە بە تەواوی شارەزا بوون و پێداویستی ڕا‌هێنانیان بۆ دابین کرا، لە پارێزگاکانی خۆیان ڕاهێنانیان بە بەکارهێنەرەکانی سیستەم کرد.


سیستەمی بەڕێوەبردنی نووسراوەکان 
خولی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی نووسراوەکان بۆ (٢٠) بەکارهێنەری سیستەم لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بە (٤) خولی جیا بەڕێوە چوو بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) و بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەشداربووان.