وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجامەکانی وەرگرتنی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) بڵاو کردەوە. بەپێی ئامارەکان، سەرەڕای ئەوەی پلانی وەرگرتن بۆ زیاتر لە ٦٥ هەزار کورسیی خوێندن بووە، زیاتر لە ٣٩ هەزار پێشکەشکار وەرگیراون.
هەواڵەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، پابەند بێت بە ڕێژەی 14.14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێریی 2024ـە
دوای ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، حکومەتی فیدراڵی بەپێچەوانەی ڕێککەوتنە پێشوەختەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی پرۆسەکە کردووە.
پڕۆژەی ئاوی (دووکان - سلێمانی 3) چووە بواری جێبەجێکردنەوە و کێشەى کەمئاوی لە سلێمانی کۆتایی پێدێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی ستراتیجیدا بۆ بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، پڕۆژەی ئاوی (دووکان - سلێمانی 3) جێبەجێ دەکات. پڕۆژەکە قۆناغی نەخشەسازیی بەتەواوی بڕیوە و ئێستا قۆناغی جێبەجێکردنی دەستی پێ کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەرکرد
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە و بازنەی سوودمەندبووانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ فراوانتر کرد.
پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگای دووسایدی هەولێر - کۆیە 42%ی لێ جێبەجێ کراوە
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی هەولێر - کۆیە بەچڕی بەردەوامە.