Skip to the content

هەواڵەکان

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: بەرامبەر وشکەساڵى پلانی تایبه‌تمان دەبێت

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌ت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

خولی یەکانگیری رۆژنامەنووسیی فەرمانگەی میدیاو زانیاری کۆتایی هات

لە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام و دوو شیفتی جیاواز، خولی یەکانگیریی کاری رۆژنامەنووسی حکومی کە بە بەشداری ئەندام و نوێنەری ڕاگەیاندنەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

پەیامى گوتەبێژی حكومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەی هاتنى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان لە هەرێمەکەمان و عێراق و نزا و تاعەتى هەمووان قبوڵ بێت.

پوختەی لێدوانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ٢٠٢١/٤١١ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا، كە تێیدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێك كرد.