Skip to the content

هەواڵەکان

کارگەی جوتیار ژێرخانى پەتاتەى دهۆک دەبووژێنێتەوە

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەردی بناغەی پڕۆژەی (کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر و چیپس لە پەتاتەی پیشەسازی) لە ناحیەی ڕۆڤیاى سەر بە پارێزگاى دهۆک دانا.

پێنج ملیار دینار بۆ بووژانەوەی سەوزایی سلێمانى تەرخان کرا

شارى سلێمانى بە دەست وشکبوون و بێخزمەتى سەوزاییەکانی دەناڵێنێت، بەڵام سەرۆکى حکومەت لە دواسەردانى بۆ سلێمانى زیاتر لە ٥ ملیار دینارى بۆ ڕزگارکردنى ژینگە سەوزەکەى تەرخان کرد.

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم بۆ الحدث: هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌ ململانێیه‌كی كوردی - كوردی نییە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گفتوگۆیەک، باسى ڕێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا و پرسى نەوت و داهاتى نێوخۆیی و هێرشەکانى سەر هەولێر و لەشکرکێشى تورکیە بۆ نێو خاکى هەرێم دەکات.

بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەى کارگەى جوتیار بۆ بەرهەمى پەتاتە لە دهۆک دادەنرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی ـ پیشەسازی لە ڕۆڤیای پارێزگای دهۆک دادەنێت کە لە درێژەى هەمان ئەو پڕۆژە مەزنەى ئاسایشى خۆراکە کە لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى کرانەوە و دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە های تێکس زانیارى لەسەر حکومەت و پڕۆژەکانى دەداتە میوانان

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ١٦/٦/٢٠٢١ى زایینى، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، پێشانگەى (HITEX EXHIBITION) کرایەوە کە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیایە، پێداگرى لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە هەرێمی و عیراق دەکاتەوە.

گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: کەس موزایدە نەکات چونکە کەس لە حکومەت بۆ خەڵک دڵسۆزتر نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ١٦ى حوزەیرانى ٢٠٢١ى زایینى، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئەنجام درا و چەندین بڕیار و زانیارى نوێ لەسەر بودجە و مووچە و بەنزین و پاراستنى سنوورەکان بڵاو کرایەوە.

د.کاروان

پسپۆڕێکى ئاسایش و ئابوورى ئاو: پڕۆژەى بەنداوەکانى حکومەتى هەرێم كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوودی ئابووری، ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین

لەم چەند ساڵەى ڕابردوو بارانبارین کەمى کردووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئاوى سەر زەوی کەم ببێتەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى دروستکردنى نۆ بەنداوى داوە.

پڕۆژەى ١٠٠ مەترى سلێمانى.. پڕۆژەیەکى ستراتیژى لە خزمەت هاووڵاتیانى پارێزگاکە

ڕێکەوتى ١١/٧/٢٠٢٠ى زایینى به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئۆتۆبانی بابان لە شارى سلێمانى لە لایەن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە دانرا.

عەلوەى هاوچەرخى هەولێر، گۆڕینى ستراتیژیەتى ئاسایشى خۆراک لە پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان

عەلوەیەکى هاوچەرخى هەولێر لەسەر ٥٠٠ دۆنم زەوی و بە گوژمەى ١٢٠ ملیۆن دۆلار کرایەوە کە بە تەواوبوونى پێنج هەزار هەلى کار بە شێوەى ڕاستەوخۆ و نزیکەى ٥٠ هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت بۆ هاووڵاتیانى پیشە جیاوازەکانی شارەکە.

٦٥ فەرمانبەر بەشدارى خوولێکى فەرمانگەى میدیا و زانیاری بوون

فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە دوو ڕۆژدا، خوولێکى تایبەتى لەسەر سیستەمى " IU ـ تازەکردنەوەى زانیارییەکان" بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوە برد.