لە ناحیەی باسرمە لە هەریر، چەندین قوتابخانە نوێ كراونەوە؛ قوتابخانەی سورسورە یەکێکە لە پرۆژە هاوبەشەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی UNHCR، كە ئەمساڵ قوتابییان بۆ خوێندن وەردەگرێت.
هەواڵەکان
کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە
بەنداوی شەوگێڕ، دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی كۆیە، بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار لە لایەن كابینەی نۆیەم دروست کراوە و ئێستا ئاو گل دەداتەوە.
بەنداوی تووڕەجار لە گەرمیان توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە
بەنداوی تووڕەجار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن كابینەی نۆیەمەوە، بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار تەواو كراوە و ڕۆژانە ئاو گل دەداتەوە.
ئەمساڵ بەرهەمی ترێ لە پارێزگای دهۆك بەرەو زیادبوون چووە
ەرهەمە خۆماڵییەكانی پارێزگای دهۆك زیاد بووە و لەو چوارچێوەیەشدا، ناوچەیەكی بەرفراوان بۆ ترێ چێندراوە و بەرهەمەكەشی زیاتر بووە.
كابینەی نۆیەم بەنداوی خنس ـی تەواو كردووە و تا ئێستا 5.9 ملیۆن مەترسێجا ئاوی گل داوەتەوە
بەنداوی خنس، یەکێکە لەو بەنداوە ستراتیجییانەی، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 9.2 ملیار دینار دروست کراوە؛ بەنداوەكە كەوتووەتە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك.