Skip to the content

تا ئێستا نزیکەى ٤٠ ملیۆن لیتر نەوتى سپى لە هەرێمى کوردستان دابەش کراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە پێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتییەکانى کانزا و نەوتى هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک، تا ڕێکەوتى ٢٠٢١/١١/٣٠ى زایینى، نزیکەى ٣٨٠٨٧٨٣٠ لیتر نەوتى سپى دابەش کراوە کە ٢٩ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار و ٨٠٠ لیترى بۆ ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستان بووە و دابەش کراوە و هەروەها ٨ ملیۆن و ٦١٨ هەزار و ٣٠ لیترى بۆ نێو شارەکان بووە و دابەش کراوە.
ڕێژەى نەوتە دابەشکراوەکەش تا ڕێکەوتى ٢٠٢١/١١/٣٠ى زایینى لە نێو پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە:
لە پارێزگاى هەولێر:
١٠٨٩٩٩٧٧ لیتر نەوتى سپى دابەش کراوە کە ١٠٢١٥٠٠٠ لیتری لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.

لە پارێزگاى دهۆک:
١٥٢٨٠٠٠٠ لیتر نەوتى سپى دابەش کراوە کە ١١٥١٠٠٠٠ لیتری لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.

لە پارێزگاى سلێمانى:
١١٩٠٧٨٥٣ لیتر نەوتى سپى دابەش کراوە کە ٧٧٤٤٨٠٠ لیتری لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.


فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢/١٢/٢٠٢١