Skip to the content

لە سێکتەرى گەشتیارى ٢٢ پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌ سۆنگه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سێكته‌ری گه‌شتیاری و بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م سێكته‌ره‌، تا ئێستا له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ چەندین مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژە‌ی گه‌شتیاریی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دراوه‌.
به‌ پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ تایبه‌ت بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری نێردراوه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ١٢/٩/٢٠٢١ واتا له‌ ماوه‌ی ئەم دوو ساڵەجل، به‌ فه‌رمانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی شاره‌كان، ٢٢ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژە‌ی گه‌شتیاری ‌دراوەتە كۆمپانیاكان.
ئەم پڕۆژانەش زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆلاریان تێدا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كرێت و سەرجەمیان لە لایەن کۆمپانیا خۆماڵییەکانەوە لەسەر ٢١٥٩ دۆنم زه‌وی ئەنجام دەدرێن.

پڕۆژە‌ گه‌شتیارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بوونه‌:
پارێزگای هه‌ولێر ١١ پڕۆژە‌ی گه‌شتیاری:
ـ پڕۆژەى (سویس بێڵ هۆتێل ـ ‌Swiss bell hotel) بە گوژمەى ١٠,٣٨٢,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی (سوچى پڵاس هۆتێل ـ hotel sochi palace) به‌ گوژمه‌ی ٥,٥٣٤,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی گه‌شتیاریی تیلماس به‌ گوژمه‌ی ١,٢٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی ژیانی گه‌شتیاریی به‌ گوژمه‌ی ٤,٦٥٧,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی ڕووپه‌سەند بۆ گه‌شتیاریی به‌ گوژمه‌ی ١,٩٥٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی هۆتێلی ده‌شتی ئاكۆیی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری هۆتێل به‌ گوژمه‌ی ٣,٤٩٩,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی (کامبریج سیستى هۆتێل ئەربیل ـ cambridge city hotel erbil) به‌ گوژمه‌ی ٦,٩١٣,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی (گراند تاوەر ـ grand tower) به‌ گوژمه‌ی ١١,٨٦٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی باوكی سه‌وا بۆ گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ٤,٣٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی (هەپى سیتى ـ happy city) به‌ گوژمه‌ی ٤,٩٠٦,١١٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی (کاستیلۆ برانکۆ ـ castelo branco) به‌ گوژمه‌ی ٥,٧٨٧,٩٠٨ دۆلار

پارێزگای دهۆك ٩ پڕۆژەی گه‌شتیاری:
- پڕۆژەی مۆتێل فه‌هیل به‌ گوژمه‌ی ٣,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی گوندی هێلینی گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ٣,٥٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی هوتێل سه‌رسه‌نگی به‌ری به‌ گوژمه‌ی ٤,٦٦٦,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی باژێره‌كی یارییا حه‌وشكی به‌ گوژمه‌ی ٣,٩٥٧,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی باخچه‌ی فۆلكلۆری كوردی به‌ گوژمه‌ی ٣,٢٨٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی هاڤین یا گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ٢,٥٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پاركی زه‌مبیل فرۆشی گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ١٠,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار
ـ پڕۆژە‌ی هندرینی گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ١,١٢٨,٠٠٠ دۆلار
ـ پڕۆژە‌ی لوکس تاوەر ـ luxe tower) به‌ گوژمه‌ی ٩,٦٢٠,٠٠٠ دۆلار

پارێزگای سلێمانی ٢ پڕۆژەی گه‌شتیاری:
- پڕۆژە‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ڕێزی گه‌شتیاری به‌ گوژمه‌ی ٢,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار
- پڕۆژە‌ی پاركی نێرگز به‌ گوژمه‌ی ٨٨,١٢٩,٠٠٠ دۆلار


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٧/١٢/٢٠٢١