Skip to the content

ڕاگەیێندراوێک لە فەرمانگەى میدیا و زانیارییەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ژمارەیەک میدیا بە مەبەستى ڕاکێشانى بینەرى زیاتر، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی د.کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانیان بڵاو کردووەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە د.کەمال ئەترووشی وەزیرى سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کرد بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەم بارەوە ڕایگەیاند: "من بۆ چارەسەرى پزیشکى ئێستا لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات. بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە بەڕێز سەرۆکوەزیران بە بەندەى بەخشیوە، دواى چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم".


فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠٢١/١٢/١٦