Skip to the content

یازدە بەنداو لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ڕەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازی کردن لە (١١) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان کە دەکەونە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان کە بریتین لە:

١-بەنداوی جەلی لە پارێزگای ھەولێر.
٢-بەنداوی دێگەڵە لە پارێزگای ھەولێر.
٣-بەنداوی حەمامۆک لە پارێزگای ھەولێر.
٤-بەنداوی چەمی سمۆرە لە پارێزگای سلێمانی.
٥-بەنداوی حەسەن کەنۆش لە پارێزگای سلێمانی.
٦-بەنداوی ھەشەزینی لە پارێزگای سلێمانی.
٧-بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دھۆک.
٨-بەنداوی قادر کەرەم لە گەرمیان.
٩-بەنداوی باوەشاسوار لە گەرمیان.
١٠-بەنداوی ئاوە سپی لەگەرمیان.
١١-بەنداوی ھەڕاوە لە گەرمیان.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیشی دا لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی (بێدۆھێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١