Skip to the content

گوتەبێژی حكومەت سەردانی وەزیری كارەبای كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD)
د. جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئەمڕۆ دووشەممه 2021/1/11 بۆ ئاگادار بوون لە كار و چالاكی و پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و هەروەها گەیاندنی پەیامی حكومەت بۆ باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان و پێشخستنی راگەیاندنی حكومەت لەمبارەوە سەردانی كەماڵ محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، تیشك خرایە سەر پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و پێشخستنی ئەم كەرتە بۆ دابینكردنی پێداویستیی هەرێمی كوردستان لە بواری كارەبا و بەهێزكردنی ژێرخانی كەرتی كارەبای هەرێم كە یەكێ لە پێداویستییە گرنگەكانی ژیانی هاووڵاتییان و بەكارخستنی كارگە و ناوەندە پیشەسازییەكانە.

بۆ ئەم مەبەستەش، وەزیری كارەبا رۆلی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەزگاكانی راگەیاندن بۆ خستنەڕووی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا بە گرنگ وەسف كرد و گووتی بە بێ جیاوازی لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن كار دەكەین بۆ ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لە كار و پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و وەڵامدانەوەی رەخنە و داواكارییەكانیان.

د. جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە خستنەڕووی سیاسەت و ستراتیژیی راگەیاندن حكومەت بۆ گەیاندنی پەیامەكەی و هەروەها خستنەڕووی كارو پرۆژەكانی وەزارەت و فەرمانگەكان، ستایشی كارو چالاكییەكانی وەزارەتی كارەبای كرد كە لە سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان بەردەوامە