Skip to the content

پرسەنامەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووس هونەر مزووری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخەوە دوای زیاتر لە ٤٠ رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠٢١، ڕۆژنامەنووس "هونەر مزووری" گیانی سپارد.

وەک فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەین، و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/٣١