Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو لایەک.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، داوا لە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.


د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/١٩