Skip to the content

بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ بابەتی وشکە ساڵی خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)– لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٥٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١