Skip to the content

بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەى کارگەى جوتیار بۆ بەرهەمى پەتاتە لە دهۆک دادەنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) –پڕۆژەی زانستیی تەکنیکیی کارگەى جوتیار بۆ بەرهەمهێنانى فینگەر و باشترکردنى بەرهەمى پەتاتە و دانانی ساردکەرەوە کە بە هاوبەشی لەنێوان وەبەرهێنەرانی کوردستان و وەبەرهێنەرانی وڵاتی هۆڵەندا و بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار و یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق جێبەجێ دەکرێت و لە خۆ دەگرێت.
ئەم پڕۆژەیە، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ پرۆژە‌ گرنگ و ستراتیژییه‌ ئابوورییه‌كان، كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌می جووتیارانیش ساغ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پاڵپشتییه‌ك بۆ جووتیاران بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ، كه‌ به‌ كه‌رتێكی گرنگی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك داده‌نرێت، چونکە ساڵانە ١٠٠ هەزار تۆن پەتاتەى جوتیاران ساغ دەکرێتەوە و بە بازاڕ دەکرێت.
لە بەرامبەریشدا ڕاستەوخۆ ٥٠٠ هەلى کار لە نێو کارگەکە دەڕەخسێنێت و جگە لەو هەزاران هەلى کارەى کە لە دەرەوە و لە نێو جوتیاران دەڕەخسێت.
پارێزگای دهۆك، زه‌وی و زارێکى زۆر و به‌ پیتى هەیە بۆ كشتوكاڵ به ‌تایبه‌ت بۆ چاندنى په‌تاته‌ و ساڵانی پێشووی سه‌دان تۆن په‌تاته‌ی سنووره‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه‌ و ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى پڕۆژەى ستراتیژیەوە کار لەسەر فراوانکردن و باشترکردنى بەرهەمى پەتاتە بکرێت تا بەشى ناوخۆ بکات وهەناردەى دەرەوەش بکرێت و چتر جوتیارانى کورد نیگەرانى ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان نەبن.