Skip to the content

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە های تێکس زانیارى لەسەر حکومەت و پڕۆژەکانى دەداتە میوانان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – پێشانگەی های تێکس کە بۆ جاری دووەمە لە پایتەختی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدریت، ئەمساڵ جیاواز لە پێشووتر بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بواری زیاتری لەخۆ گرتووە و چەندەها کۆمپانیای جیاواز بە بەرهەمی جیاواز لە ٢٦ وڵاتی جیاواز بەشداری تێدا دەکەن کە بەشێکیان بریتین لە چێن، ئیمارات، ئوردن، تایوان، نیوزلەندا، نۆروێژ، تورکیا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، سیریا، ئیران، ئەرمینیا، کۆریاى باشوور، پۆڵەندا، هیندستان و کینیا.
پیشانگاکە کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕوانگە ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەى چوار ڕۆژ و لە ڕێکەوتى ١٦ بۆ ١٩ى حوزەیرانی ٢٠٢١ لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت، تیایدا فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشى سەرەتاى بۆ تەرخان کراوە کە تیایدا ئامانج و مەبەست و کار و چالاکییەکانى فەرمانگەى لێ دەخرێتە ڕوو بە شێوەى بڕووشوور و پۆستەر و بەنەر و هەروەها پڕۆژە ستراتیژییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە شێوەى گرافیکى و لە شاشەیەکى گەورەوە نیشانى میوانانى پێشانگاکە دەدترێت، ئەمە بەدەر لەوەى کە فۆڕمێکى تایبەتى دۆزینەوەى هەلى کار و وەرگرتنى زانیارى بڵاو دەکرێتەوە بەسەر ئەو لاوانەى کە خوازیارى کارن.
ئەمسال ٣٥ ئەستێرەیی ئایندەى های تێکس کەوا پڕۆژەی بچووکن، بەشدارییان کردووە و و لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بواری تەکنەلۆژیا پێشبڕکێ دەکەن و دواتر سێ لەو پڕۆژە بچوکانە هەڵدەبژێردرێن و پاڵپشتی دەکرێن. براوەی یەکەم بڕێ ٤ ملیۆن دیناری عیراقی خەڵات دەکرێت و براوەی دووەم و سێیەمێش بە بڕی ٣ ملیۆن و ٢ ملیۆن دیناری عیراقی خەڵات دەکرێن. هەر لە پێشانگەى های تێکس و لەو چوار ڕۆژەدا چەندەها چالاکی جیاواز لە بواری جیاواز بەڕێوە دەچن لەگەڵ چەندین پانێڵ کە بریتین لە:
Digital Transformation in the Government: Digital ID
The future of digital banking in Iraq
AI and robotics and the future of human resources
Women building a career in technology
Joint venture within IT industry in KRI
E-learning: education after a pandemic in the 21st century