Skip to the content

حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٩٤٠ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوکردنی ڕێگای (خەلیفان – بالیسان) تەرخان دەکات

بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (٩٤٦,٦٥٠,٠٠٠) نۆسەد و چل و شەش ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دینار، بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، بە مەبەستی جێبەجێ كردنی پرۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای (خەلیفان – بالیسان) لە قەزای شەقڵاوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١