Skip to the content

حکومەتی ھەرێم ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر خەرج دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخان کردن و خەرج کردنی بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر و بەشێوازی نەختینەیی وەک قۆناغی یەکەم بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکەی رۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠، لە پارێزگای ھەولێر و قەزاو ناحییەکانی تووشی زیان بوون.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١