Skip to the content

فەرمانگەی میدیا و زانیاری وردەکاری کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان، نامیلکەى "دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمی کوردستان" چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەواو لەسەر کۆی کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئەم نامیلکەیە دەخاتە بەر چاوی کوردستانیانی خۆشەویست.

نامیلکەکە لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە:
ـ بەشى یەکەم: (خەرجى و داهات).
ـ بەشى دووەم: (چاکسازى).
ـ بەشى سێیەم: (دەستکەوتى وەزارەتەکان).
لە بەشى یەکەمدا ووردەکارى خەرجى و داهاتى مانگانەی حکومەت لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ى زایینى خراوەتەڕوو .

لە بەشى دووەمدا باسى پڕۆسەى چاکسازى لەم دوو ساڵەدا کراوە کە بووەتە هۆى گێڕانەوەى داهاتێکى زۆر و دروستکردنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و کارگێڕى و کەمکردنەوەى خەرجییە زیادەکان، هەروەها لە بەشى سێیەمدا دەستکەوتە گرنگ و ستراتیژییەکانى زۆرێک لە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان خراوەتە ڕوو.

بۆ بینینى تەواوى نامیلکەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://cutt.ly/jEcoVKo

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
پێنجشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢١