Skip to the content

حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٣٠٦ ملیار و ٦٣٩ ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام دراوەکان.
ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، ئەوەش بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بەردەوام پێشنیارکراوەکان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢