Skip to the content

مەسرور بارزانی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لە پێناو بەردەوام بوونی کار و چالاکیەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢