Skip to the content

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری: پێویستە کاری جدی تر بۆ گەیاندنی پەیامی حکومەت بکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، دکتۆر جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندن و گوتەبێژی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بە مەبەستی کارکردنی زیاتر بوو بۆ باشترکردنی یەکگوتاری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی حکومەت و وەرگرتنی پەیامی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد بەوەی کە هەفتانە پلانی میدیایی دابنێن بۆ ئەوەی کارو پڕۆژەکان

بۆ هاووڵاتییان بخرێنەڕوو و هاووڵاتییانی کوردستان ئاگاداری کارو پرۆژە جێبەجێ کراوەکان بن.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە مانگانە وەزارەتەکان کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتەکانیان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە چالاکییەکان و زیاتر لێک نزیکبوونەوەی دامەزراوەکانی حکومەت لە یەکتری.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٣٠ی ئابی ٢٠٢٢