Skip to the content

کار بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبای پرۆژە پیشەسازییەکان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر گرفتی کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان لەڕووی گرانیی نرخی کارەبا و ئەوەش خرایەڕوو کە تێچووی زۆری کارەبا بۆ کارگەکان کار لەسەر نرخی کاڵاکان لە بازاڕدا دەکات و بڕیاریش درا کاری جدی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبا لەسەر پڕۆژە پیشەسازییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا بە درووستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بە بەشداریی نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئامادەکردنی کۆنووسێک کە میکانیزمی گونجاو و چارەسەری تێدابێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبای کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان لەپێناو پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.