Skip to the content

تا ئێستا زیاتر لە ۱٥٦ هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تا ڕۆژی چواری کانوونی یەکەم، ٣١,٢٠٧,٨٠٠ لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەش کردووە.
بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا ١٥٦،٥٣٩ خێزان سوودمەند بوونە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
تا ئێستا بڕی ٣١,٩٠٣،١٦٤ لیتر نەوتی سپی لە کۆمپانیاکانی راسپێردراو وەرگیراوە و بەشی هەرە زۆری ئەم بڕە بەم شێوەی خوارەوە دابەش کراوە و ئەوەندە خێزانیش سوودمەند بوونە:
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ١٢,٢١٣,٨٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٦١,٠٦٩ خێزان سوودمەند بوونە.

- لە سنووری پارێزگای دهۆک ١٠،٦٣٩،٦٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٥٣,١٩٨ خێزان سوودمەند بوونە.

- لە سنووری پارێزگای هەولێر ٨،٤٥٤،٤٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٤٢،٢٧٢ خێزان سوودمەند بوونە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە (٢٠)ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرد و بۆ دابەشکردنی نەوتەکەشی، هەرێمی کوردستانی بەسەر سێ ناوچە دابەشکردووە.
ناوچە شاخاوییەکان ٣٢٠ هەزار خێزان،
ناوچەکانی دەورووبەر ٣٤٠ تا ٣٤٥ هەزار خێزان.
سەنتەری شارەکان ٦٢٥ هەزار خێزان، بە گشتی دەکاتە ١,٢٥٧,٠٠٠ خێزان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخان کردووە و بە شێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیل بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابین کردووە.
پاڵپشتیی حکوومەت بۆ هەر بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتیان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.