Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا , ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە و پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر.

جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/31