Skip to the content

زیاتر لە ١١٤ ملیۆن دینار بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی منداڵانی تووشبووی بە ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین، بە فەرمانی مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بری (١١٤,٨٣٥,٠٠٠) ملیۆن دینار، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی دایەنگەی شارۆچکەی حاجیاوە دابینکردنی کەل و پەل و پێداویستیەکانی باڵەخانەكە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و تایبەت دەکرێت بە سەنتەری ئۆتیزم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢