Skip to the content

چەند بڕیارێكی گرنگ بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین چووە بواری جێبەجێكردنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینی هاوردە؛ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند بڕیارێكی دەركرد، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، لەنووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە واژووی ئاوات جەناب نوری لەسەرە  هاتووە : تەواویی باج و رسوماتی گومرگی تایبەت بەبەرهەمی بەنزینی هاوردە بەرەچاوكردنی كوالێتی هەڵدەگیرێت و رسوماتی كارگێڕی هەناردەكردن و هاوردەكردنی سامانە سروشتیەكان بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی بەنزین بۆ 7 دۆلار بۆ هەرتەنێك كەم دەكرێتەوە، هاوكات دەرفەتی یەكسان دەدرێت بەسەرجەم لایەنەكان بەمەبەستی هاوردەكردنی بەنزین بەبێ جیاوازازی و رێگری دەكرێت لە قۆرغكاریی بەمەرجێك رەچاوی كوالێتی بكرێت .