Skip to the content

تازه‌ترین ڕێنمایی تایبەت بە گەشتکردن لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییه‌كدا تازەترین ڕێنمایی گه‌شتكردنی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی PCR.
له‌ ڕێنماییه‌كه‌ی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق هاتووه‌ كه‌ گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئه‌وانه‌ی کە تەمەنیان لە سەروو (١٢) ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەی وەرگرتبێت، لە (١)ی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر له‌ (٧٢) کاتژمێر پێش گەشتەکەی پێ بێت.
‏‎


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

٢٧ى ئادارى ٢٠٢٢